المدة الزمنية 36:58

Ahmad Muxtar Jaaf & Bast Hama Xarib | | دیوانی ئەحمەد موختار جاف بە دەنگی باست حەمە غەریب باكسرين

بواسطة KurdMad.official
244 مشاهدة
0
6
تم نشره في 2021/03/18

#AhmedMuxtar#AhmedMuxtarJaaf#Diwan#BastHamaXarib#BastHamaGharib#Norway#Adab#Honrawa#Shi3r#باصط_حەمە_غریب#باست_حەمە_غریب#احمید_موختار_بەگ_جاف#ذیوانە_شیعری#باست_حمە_غەریب#نەرویج#هۆنراوە#شیعر#ئەدەب#هونەر#نووسین بێت و بە نازەوە کە بڵێ مەیلی ڕاو ئەکەم بۆ دەنکە خاڵەکەی ملی خۆم تووشی داو ئەکەم ئەی گیانەکەم بە چاوی ڕەشت سوێند ئەخۆم بە دڵ بۆ دینی چاوی تۆیە کە هەر چاوەچاو ئەکەم با، بێنێ بۆنی سنگ و مەمەت، کەی منی هەژار ئیتر خەیاڵی بۆنی وەنەوشە و گوڵاو ئەکەم لۆمەم مەکە کە من ئەمەوێ ڕووبەڕووت ببم بێ بەرگ و ڕووت و قووتم و مەیلی هەتاو ئەکەم بێت و دەسم بدا لە دەسی پیاوی ناوەجاخ حەو جار بە ئاو و قوڕ دەس و پەنجەم گڵاو ئەکەم بەم حاڵە ژین و بەرزییی کورد گەر هیوام ببێ شێتم بزانە من کە خەیاڵی پڵاو ئەکەم باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان یانەیی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان واسیتەی ڕێگەی نەجاتی قەومی دڵسووتاوی کورد ئەی نیساری مەقدەمی تۆ بن بەجارێ ڕۆح و گیان پێ و قدوومت خێر بێ یاڕەببی بڵند بێ پایەکەت شاد و مەمنوونن بە تەشریف هاتنی تۆ پیر و جوان تۆ چرای بۆ ڕێگەیی تاریکی بەختی قەومەکەت ئەی بناغەی عیلم و سەنعەت وەی سەبەب بۆ حوڕ ژیان میللەت ئێستە چاوەڕوانە بۆ نەتیجەی هیممەتت وەختی خۆ دەرخستنە جێگای هیوایی گشتمان دڵ پەرێشانم لە حەسرەت پەرچەمی شێواوی تۆ ڕۆژی ڕەش کردم بە جارێ زوڵفی ئاڵۆزاوی تۆ پێی وتم وریا بە خۆڵی ژێری ئەم کەوشی منە وەک جەواهیرسورمەیە بۆ چاوی پڕخوێناوی تۆ لام یەقینە بێ سوئال و جواب بەهەشت جێگەی منە دیارە جێی جەنناتی عەدنە ڕۆحەکەم کوژراوی تۆ ئەو دەمەی دێن و ئەپرسن لێم مەلائیک مەزهەبم من بە خوێنی دیدە ئەینووسم لە سینەم ناوی تۆ هەوری بەهمەن وا دیارە شیوەن و نەعرەی منە گرمەگرم و هاتنی بارانەکەی تاوتاوی تۆ سەروی باڵات چەندە مەوزوونە لە باخچەی حوسندا پێوە پێچراوە سەراپا زوڵفی وەک لاولاوی تۆ شەمعی ڕووت دەرخە فیداتم، ئەحمەدی بێچارەیە وەک پەپوولەی بێنەوایە شێت و دڵسووتاوی تۆ دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە چاوی وەک نێرگسی شەهلا هەموو دەم بیمارە ئەبرویی قیبلەیە، خاڵی حەجەرولئەسوەدە ئەو پەرچەمی میسلی سەلیب، زوڵفی ئەڵێی زوننارە ڕووی گوڵەباخە نیگارم بە خوا حەیفە کە ئەو هاوڕەفیقی شەو و ڕۆژی دڕک و هەم خارە ساحیبی عیشوەیە غارەتگەری ئیمانی مەیە دڵڕەق و زاڵمە بێ میهر و وەفا و عەییارە ڕوویەتی ئاهویی چین و نیگەهی ئافەتی دین دەمی وەک فندق و لێوی هەر ئەڵێی گوڵنارە بۆ فریبی دڵی ئەحمەد هەموو دەم ئەو شۆخە حازرە یاڕەبی، ئەو دڵبەرە چەن مەککارە پەشۆکا دڵ کە دی زوڵفی پەشێوی کەوتە سەر شانی یەخەی خۆی دادڕی گوڵ هەر کە دی چاکی گریبانی شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی دڵی سووتاوە وەک من خاڵی لەعلی لێوی ڕەنگینی بەڵێ بەختی ڕەشە وەک من سەری زوڵفی پەرێشانی گەڵاڕێزانی کرد گوڵ هەر کە دەرکەوت ڕوویی ڕەنگینی لەبەر باڵای ئەوا کەوتۆتە سوجدە ڕوویی بوستانی ئەمە چەن وەختە مەست و سەرخۆشم بێ نەشئەیی بادە لە ڕۆژێکۆ کە دیومە دیدەیی مەخمووری فەتتانی ڕەفیق هیچ غەم مەخۆ، خۆش ڕابوێرە، فرسەتە ئێستە بزانە تۆ لە دنیادا لەبۆ چەن ڕۆژێ میوانی لە زیندانا هەتا ڕۆژی قیامەت دائەنیشت عاجز ئەگەر ڕووی تۆی ئەدی بۆ یەک دەقیقە شۆخی کەنعانی دڵ و دینت فڕاندم، ڕۆحی شیرینیش ئەبەی جانا لە بەختی ئەحمەدا چەن ڕۆژە زۆر مایل بە تاڵانی لەگەڵ دڵ شەرتی من وایە هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ بەشی ئەو دەرد و غەم بێت و منیش ماتەم خەڵاتم بێ بە تەختی قەیسەر و کەیخەسرەوی نادەم ئەگەر دولبەر قبووڵم کا بە بەندەی خۆی لە جێی مووچە و بەراتم بێ ئەگەر ماچی دەمی ڕۆژێ خوا بیکا بە قیسمەت بێ بە زەهرم بێ ئەگەر من ئارەزووی نوقڵ و نەباتم بێ وتم ئەی بت لە لام پەشمن هەموو ئایین و دینێ من بە یادت ڕەنگە مەیلی پەیڕەوی عوززا و لاتم بێ

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 0