المدة الزمنية 1:22

ئەحمەد موختار جاف - شیعر باكسرين

بواسطة ئەفراسیاب
2 779 مشاهدة
0
43
تم نشره في 2022/02/04

خوا چی بکەم لەدەس جەور و جەفای ئەو شۆخە بێباکە چ دڵڕەنجێن و غەددارە چ مەحبووبێکی سەففاکە وتم بەو تیغی ئەبرۆتە دڵم لەتلەت بووە قوربان کەچی فەرمووی ئەگەر بیشتکوژم تۆ ھەر بڵێ چاکە لە عیشقی خوبڕوویان مەنعی من ھەرگیز مەکە واعیز بە دەستی خۆم نییە بەخوا ئەمە دەردێکی زگماکە بەڵێ بازاڕی دەھرە وا یەکێ سۆفی یەکێ شێخە یەکێ جێگەی خەراباتە یەکێ بێھۆشی تریاکە بەسەر شانا کە وەختێ ڕادەکێشێ زوڵفی پڕچینی لە پێش چاوی منی سەودازەدە وەک ماری زوححاکە دڵم دەرھات و ئەو دڵدارە بێ ڕەحمە نەھات ئەمشەو چ بەختێکی ڕەش و نەحسم ھەیە توخوا تەماشا کە لە ڕۆژی حەشر ئەگەر خوێنم لە تۆ داوا بکەن جانا فیدای ئەو لێوە بم، شاھید نییە لەو جورمە حاشا کە لە دنیادا ڕەفیقیی پیاوی کەر ھەرگیز مەکە ئەحمەد لەدەست ئینسانی جاھیل تا قیامەت پڕ بە پێ ڕاکە شیعر: ئەحمەد موختار جاف بەرهەمی گرافیکی یـوتیوبی ئەفراسیاب

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 3